‌پزیشكێك: كۆرۆنا كار له‌ ده‌نگه‌ ژێكان ده‌كات

وێستگە ستایل-


سه‌رۆكی به‌شی زانستی له‌ سه‌نته‌ری نیشتیمانی تایبه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكی بۆ نه‌خۆشی له‌ ڕوسیا" یكاترینا ئۆسیبینكۆ" ده‌ڵێت" ڤایرۆسی كۆرۆنا كار له‌ ده‌نگه‌ ژێكان ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ئه‌م كاریگه‌ریه‌ چه‌ندین مانگ درێژه‌ بكێشێت"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ڕوسییه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌ ئاستی توندی ڤایرۆسه‌كه‌ وبه‌رگری له‌شی كه‌سه‌وه‌ و ته‌مه‌ن و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌وه‌ هه‌یه‌ .

دكتۆره‌ یكاترینا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون توشی كۆكه‌ی‌ توند بوون و ئه‌مه‌ش زیانی به‌ ده‌نگه‌ ژێكانیان گه‌یاندوه‌ و ڕه‌نگه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆ چه‌ند مانگێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ درێژه‌ بكێشێت.


PM:02:56:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌