پزیشكێك هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌خاته‌ڕوو
وێستگە ستایل-
ستانیسلاڤ راكیتین پسپۆڕی تیشكه و سه‌رۆكی" شاری پزیشكیه" له ڕوسیا باس له‌وه ده‌كات وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان جگه له هۆكاری بۆماوه‌یی و دۆخی به‌رگری له‌ش خووی خراپیش هۆكاره بۆ دروستبوونی.
ئه‌م پسپۆڕه ڕوسییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هۆكاری گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه له له‌شدا له‌وانه‌ش" شێرپه‌نجه‌ی لێو ده‌م و سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس و په‌نكریاس"
بۆ ئه‌وه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك نه‌بیت دكتۆر ستانیسلاڤ داوا ده‌كات خواردن و خواردنه‌وه‌كان ئه‌و كاته‌ی زۆر گه‌رمه نه‌خورێن و نه‌خورێنه‌وه چونكه ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ئێستا یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كان و باشتر وایه چاوه‌ڕوان بكرێت هه‌تا خواردنه‌كان سارد ده‌بێته‌وه دواتر بخورێت.
خواردنی گۆشتی سوور كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نییه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی به‌ڵام باشتر وایه هه‌فتانه یه‌كجار بخورێت چونكه بۆ دڵ و ملوله‌كانی خوێن باش نییه و هۆكاری توشبوونه به قه‌ڵه‌وی.
PM:01:53:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوه‌ته‌وه