قاچێکت ساردتر بێت لە قاچێکی دیکەت چی دەگەیێنێت؟
وێستگە ستایل-
ئێمەی مرۆڤ پلەی گەرمی جەستەمان دیاریکراوە ، بەڵام چهند هۆكارێك وادهكات قاچێك له قاچێكی دیكه ساردتر بێت و دكتۆر ڕهوهند پزیشكی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن لهم بابهتهدا دیارترینیان باسدهكات.
1- توشبوون به نهخۆشی کۆڕۆنا
2- توشبووان به نهخۆشی شەکرە
3- ئهو كهسانهی کێشەی دڵیان ههیه
4-کێشەکانی بۆڕیەکانی خوێن
5- جگەرەکێشان
6- کێشەکانی خوێن
7- نەجوڵان و لە جێگا کەوتن
8- توشبوون به نهخۆشی شێرپەنجە
9- یان هەر هۆکارێکی دیکەی نەزانراو ؛ هەستمان کرد کە قاچێکمان ساردترە لە قاچێکی تر ئەوە نیشانەی گیرانی بەشێک یان تەواوی خوێنبەرەکانی قاچمانە.
هەندێک جار ئازار یان شینبوونەوەی لەگەڵە ، ئەمانەش سەلمێنەری تەواون بۆیە بێ دوودڵی و چاوەڕێکردن سەردانی بەشەکانی فریاکەوتن یان پزیشکێکی پسپۆڕی بۆڕیەکانی خوێن بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە گیرانی خوێنبەرەکان چونکە لەوانەیە لە کەمترین کاتدا قاچت ڕەشبێتەوە و ببێتە هۆی بڕینەوە و لەدەستدان.
شایەنی باسە لە ئێستادا کە کۆرۆنا زۆر بەربڵاوە ، وەکو پار چەندین نەخۆش لەوانەیە تووشی ئەو گرفتە بن ، بۆیە بەهیچ جۆرێک نابێت پشتگوێی بخەن ، ئەبێت گرنگی بەو بابەتە بدەن .
بەپێی توێژینەوەکان ئەوانەی تووشی ڤایرۆس بوون ڕێژەی خوێن مەیین تێیاندا لە سەدا (60 )ە، بەراورد بەوانەی تووشی هیچ ڤایرۆسێک نەبوون بەڵام هۆکارگەلێی تریان هەیە ڕێژەی خوێن مەیین تەنها سەدا (20)ە ، ئەبینین " 3 " ئەوەندەی ڕێژەکەیە، بۆیە دەبێت جێگای بایەخ بێت لەم سەردەمی پەتای کۆڕۆنادا.
PM:01:41:15/04/2021
ئهم بابهته 7312
جار خوێنراوهتهوه