یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باشووری ئه‌فه‌ریقا به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆمپانیای" جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" ی ڕاگرت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین حاڵه‌تی جه‌ڵته به‌هۆی به‌كارهێنانیه‌وه دروست بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمان و خواردنی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه كه 6 حاڵه‌تی خه‌ستبوونه‌وه و جه‌ڵته‌ی خوێن هه‌بووه له كۆی 6.8 ملیۆن كه‌س كه ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه.
له‌لای خۆشیه‌وه كۆمپانیاكه به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به هه‌مان هۆكار ڤاكسینی كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له چه‌ندین وڵات به‌كارهێنانی وه‌ستێنراوه.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوه و ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته 31 ملیۆن كه‌س توشبوو و زیاتر له 562 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:02:36:14/04/2021