پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوی له هه‌موو ماڵێكدا هه‌یه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه و پاركینسۆن
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداری له به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی "پاركينسۆن" ده‌ده‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و مادده كیمیاویانه‌ی كه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵ خانمان به‌كاریده‌هێنن.
گۆڤاری" گاردیان" ئاشكرای كردوه كه تێكڕای توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن له‌ناو ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ڕێژه‌ی %35 زیادی كردوه به‌روارد به داتاكانی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له 25 ساڵی داهاتوو تێكڕای توشبوون زۆر زیادتر ببێت.
مادده‌ی كلۆرۆ ئه‌سیلین كه كورتكراوه‌كه‌ی TCE یه بۆ لێكردنه‌وه‌ی چه‌وری و په‌ڵه‌ی هه‌مه‌چه‌شن له‌سه‌ر جلوبه‌رگ و فه‌رش و كانزا و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت و هه‌ڵمژینی بۆنی ئه‌م مادده كیمیاویه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت وئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله و ڕێژێنه لیمفاویه‌كان و جگه‌ر و نه‌خۆشی پاركنسۆن زیاد ده‌كات.
PM:03:42:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 6948
جار خوێنراوه‌ته‌وه