تێچووی ژه‌مه خۆراكی كه‌شتیوانی ئاسمانی ڕوسی چه‌نده؟
وێستگە ستایل-
هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره ڕوسیه‌كان له یادی 60 ساڵه‌ی یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له جیهاندا كه له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌و كاته كه ڕوسیای ئێستایه ئه‌نجامدراوه ئه‌و تێچوه‌یان ئاشكرا كردوه كه بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌مێكی خۆراكی كه‌شتیوانێكی ڕوسی پێویسته.
له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه دامه‌زراوه‌ی" ڕوس كۆسمۆس" ی ئاسمانی ڕوسی پێویستی به 5283 ڕۆبڵ هه‌یه كه ده‌كاته 68.6 دۆلار و خواردنه‌كان پێكهاتوون له" برنج و قه‌یسی وشككراوه و جۆرێك په‌نیر و چه‌ره‌س و شۆربای ماسی و گۆشتی مانگا و كوله‌كه و كاڤیار و باینجان و لیمۆ و ماسی قتوو و پارچه‌ی مریشك و بسكیت به زه‌نجه‌فیل و شۆربای كرێمی وشككراوه و قاوه و چا و ڤیتامین و میوه و سه‌وزه وشككراوه نوێكان.
شایه‌نی باسه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بڕی چوار ژه‌م خواردن ده‌درێت به كه‌شتیوانه‌كه كه 3200 كالۆریه ووزه‌كه‌ی.
PM:08:46:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه