به‌وێنه.. بۆیه‌كه‌مجار نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كان بۆ توشبوویه‌كی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بوو
وێستگە ستایل-
پزیشكانی ژاپۆن ئاشكرایان كرد كه توانیویانه به سه‌ركه‌وتوانه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كان بۆ نه‌خۆشێك بكه‌ن كه توشی شیبوونه‌وه‌ی سییه‌كانی بووه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له زانكۆی كیۆتۆ له ژاپۆن ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كراوه ئافره‌ته و 11 كاتژمێر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ته‌وه و 7 ئه‌م مانگه چاندنی سییه‌كانی بۆ كراوه و سه‌ركه‌وتووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌ی به‌شێك له سییه‌كانی خۆیان داوه‌ته ئه‌م ئافره‌ته و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م خانمه‌ش ئێستا جێگیره.
زانكۆی كیۆتۆ ڕایگه‌یاندوه ئه‌مه یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی شانه‌ی سییه‌كانه له جیهاندا بۆ توشبوویه‌ك به ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه و تا ئێستا سیی چه‌ندین كه‌سی مردوو كه جه‌سته‌ی خۆیان به‌خشیوه پێش مردن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی سییه‌كانی توشبووانی كۆڤید له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و چین به‌كارهێندراوه.
PM:06:53:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه