توشبووان به كۆرۆنا ده‌توانن به‌ڕۆژوو ببن؟
وێستگە ستایل-
پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی دكتۆر" محمد ئیسماعیل" باس له‌وه ده‌كات توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت به‌ڕۆژوو ببن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان به خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی و خۆراك ده‌بێت له ماوه‌ی كورت كورتدا ئه‌مه جگه له پێویستیان بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمان.
دكتۆر محمد هۆشداری ده‌دات كه نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نی و نه‌خواردنی خۆراك بۆ ماوه‌ی 15 كاتژمێر كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو ببن له‌وانه‌ش:
1- ماندوو بوون و ئازاری سه‌ر و سه‌رگێژ خواردن.
2- دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن و په‌ستانی خوێن.
PM:06:38:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3352
جار خوێنراوهتهوه