‌ئه‌م شتانه‌ مه‌خه‌ره‌ ناو مایكرۆ وه‌یڤه‌وه‌

وێستگە ستایل-


له‌ ئێستادا ئامێری مایكرۆ وه‌یڤ بۆته‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی‌ زۆرینه‌، و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانای گه‌رمكردنه‌وه‌ی‌ خۆراكی هه‌یه‌ به‌ خێرایی به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی كێشه‌ نه‌بیت باشتر وایه‌ له‌ گه‌رمكردنی ئه‌م پێكهاتانه‌ به‌م ئامێره‌ دوور بكه‌وییته‌وه‌.

1- كاغه‌زی ئه‌له‌مه‌نیۆم:
به‌شی ناوه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ كانزا دروستكراوه‌ و تیشكی وردی  كارۆموگناتیسی ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و خۆراك و پێكهاته‌یه‌ ده‌كات كه‌ ده‌خرێته‌ ناوی و ئه‌گه‌ر كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بخه‌یته‌ ناوی ئه‌وه‌ ده‌سوتێتت و زیان به‌ ئامێره‌كه‌ت ده‌گات.

2-كاغه‌ز:
زۆر به‌ زووی گڕ ده‌گرێت و له‌ناو ئامێره‌كه‌دا ده‌سوتێت.

3-كیس و قتوی پلاستیكی:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خواردن له‌ ده‌فری پلاستیكیدا له‌ناو مایكرۆ گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه‌ چونكه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت.

4-هێلكه‌ی‌ كوڵاو:
ئه‌و كاته‌ی‌ هێلكه‌ی‌ كوڵاو بخه‌یته‌ ناو مایكرۆوه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ بته‌قێته‌وه‌.

5-بیبه‌ری توون:
به‌كارهێنانی مایكرۆ بۆ گه‌رمكردنی بیبه‌ری توون واده‌كات جۆرێك هه‌ڵمی تون هاوشێوه‌ی‌ سپرای بیبه‌ری توون له‌ ئامێره‌كه‌وه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وه‌ش سوتانه‌وه‌ی‌ چاوتی له‌دوا بێت.

6-به‌ به‌تاڵی ئامێره‌كه‌ دامه‌گیرسێنه‌:
ئه‌و كاته‌ی‌ مایكرۆ به‌ به‌تاڵی كارپێده‌كه‌یت ئه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ خۆی شه‌پۆله‌ كورته‌كانی هه‌ڵده‌مژێت و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌سوتێت.


PM:08:30:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌