نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان یه‌كێكه له جۆره مه‌ترسیدار و بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه كه له‌ناو شانه‌كانی بوری هه‌وا له سییه‌كاندا و به قه‌باره‌ی جیاواز دروست ده‌بێت.
پێگه‌ی" ئێكس پرێس"له‌ڕێی بابه‌تێكی پزیشكیه‌وه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی خستۆته ڕوو كه ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه .
له دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بریتیه له" كۆكه‌ی به‌رده‌وام كه خوێن و ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت و هه‌ناسه توندی و ئازاری سنگ هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی شانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له سییه‌كاندا.
له‌گه‌ڵیدا هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن دوو نیشانه‌ی دیكه‌ن كه پێویسته له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی سه‌ره‌وه له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.
كێشانی جگه‌ره به به‌رده‌وامی و هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵ و مادده‌ی كیمیاوی له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی توشبوونه به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه.
PM:08:44:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوهتهوه