ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆتۆكس و فیله‌ریان بۆ جوانكاری كردوه ده‌توانن ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن؟
وێستگە ستایل-
ئەو کەسانەی کرداری جوانکاریان کردوە وەکو بۆتۆکس و فیلەر ئەتوانن ڤاکسینەکانی کۆڤید ١٩ وەربگرن؟ ئه‌مه یه‌كێكه له پرسیاره باوه‌كان كه زۆرینه‌ی خانمان ئاڕاسته‌ی پزیشكه‌كانی ده‌كه‌ن، دكتۆر سۆران پزشكی هه‌ناوی وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه ئه‌م جۆره جوانكارییهیان كردوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ٣ حاڵەتی ئاوسانی جێگای فیلەر لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی مۆدیرنای دژ بە کۆڤید ١٩ تۆمارکراون، بەڵام ئەوە زۆر دەگمەنە، و بە چارەسەری سادەی دژە هەستیاری هەر ٣ حاڵەتەکە باشبوونەتهوه"
حاڵەتی ئاوسانی جێگای فیڵەر دوای وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشیەکانی تریش هەبوە ، و هەروەها هەندێک جار دوای تووشبوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتیریایی ئاوسانی جێگای فیلەر ئەگەری هەیە ڕوبدات.
ئەم حاڵەتانە زۆر دەگمەنن و بە ئاسانی چارەسەر ئەکرێت ئەگەر ڕووبدات، بۆیە تەنانەت ئەگەر کەسەکە فیلەری بۆ کرابێت ئەتوانن ڤاکسینەکانی کۆڤید ١٩ وەربگرن بە بێ دوو دڵی.
PM:06:32:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوهتهوه