زاناكان ئه‌و نهێنیه‌یان ئاشكرا كرد كه واده‌كات هه‌نگوین ببێته چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
له نه‌ریتی زۆرینه‌ی وڵاتان و له مێژوه‌كانیاندا باس له سووده‌كانی هه‌نگوین كراوه بۆ ته‌ندروستی و به‌شێك له‌وانه به "شیفا" و چاره‌سه‌ر بۆ زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ناوی ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت له قورئانی پیرۆز له سوره‌تی النحل خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت"هه‌نگوین شیفای تیادایه بۆ خه‌ڵك"
زاناكان بۆ زانینی نهێنی سوودی هه‌نگوین له‌ڕێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه له زانكۆی (Nebraska‐Lincoln) له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه و بابه‌ته‌كه‌یان له گۆڤاری "Journal of Extracellular Vesicles" زانستی تایبه‌ت به سووده‌كانی هه‌نگوین بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا جۆرێك مادده‌ی دژه هه‌وكردنی تایبه‌تی تیادایه.
ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ناو هه‌نگویندا هه‌یه زاناكان ناویان ناوه (extracellular vesicles) و بریتیه له وردیله‌ی زۆر بچووك كه به به‌رگی پرۆتینی و ترشیDNA داپۆشراوه و تیمه‌كه كاریگه‌ری ئه‌م پێكهاته‌یه‌یان له‌سه‌ر خڕۆكه سپیییه‌كانی خوێن تاقیكردۆته‌وه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه پێكهاته‌كه توانای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی هه‌یه.
هه‌نگوین یه‌كێكه له‌و پێكهاته خۆراكیانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه‌كانی ده‌م و قڕگ و چه‌ندین نه‌خۆشی گه‌ده و سوتان به‌كارده‌هێندرێت.
PM:06:27:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه