ئه‌م هاوینه هه‌ر كه‌سێك گه‌شت بۆ ئه‌م وڵاته بكات پاره‌ی پێ ده‌درێت
وێستگە ستایل-
به مه‌به‌ستی دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری له وڵاته‌كه‌یان" ماڵتا بڕیاری داوه بڕی 200 یۆرۆ بداته هه‌ر گه‌شتیارێك كه بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌م دوورگه‌یه بمێنێته‌وه له وه‌رزی هاویندا.
وه‌زیری گه‌شت و گوزار" كلایتۆن بارتۆلۆ" دوێنێ هه‌ینی ئه‌م پلانه‌ی ئاشكرا كردوه و باسی له‌وه‌ش كردوه له‌گه‌ڵ لابردنی كۆت و به‌ندی كۆرۆنا بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دورگه‌یه پشووی هاوین به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له هۆتێلێكدا ده‌مێننه‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌یان پێده‌درێت.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌رتی گه‌شتیاری ماڵتا زیانی زۆری پێگه‌یشتووه ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م كه‌رته به‌ڕێژه‌ی %27 كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
ساڵانه 2.7 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌ردانی ئه‌م شوێنه گه‌شتیاره ده‌كه‌ن به‌ڵام له ساڵی 2019 ه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌كان به‌ڕێژه‌ی %80 دابه‌زیوه .
کۆماری ماڵتا یەکێکە لەکۆمارە ئەوروپیەکان و لەنەخشەی ئەوروپادا دەبینرێ و سێ دوورگەی بچووکە { مالتا، گۆسۆ، پالۆمینۆ } کە دەکەوێتە ناوەندی دەریای سپی و لە باشوری سیچیلیە (سقلیە) ی ئیتاڵی و نزیک باکوری تونس و لیبیایە.
ژمارەی دانیشتووانی بەپێی سەر ژمێری ٢٠٠٣ (٤٠٠٠٠٠) ھەزار کەسێک دەبن وە چڕی دانیشتووان تێیدا بەرزە کە نزیکەی ١٢٠٠ کەسێک دەبێت لە ١کم ی چوارگۆشەدا ئەمەش وای کردووە کۆماری ناوبراو چڕترین دانشتوانی ھەبێت لە جیھاندا لە چاو کەمی ڕووبەرەوە.
PM:05:54:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 10604
جار خوێنراوه‌ته‌وه