‌هۆكار و چاره‌سه‌ری وه‌ستانی هه‌ناسه‌ی‌ منداڵ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م

وێستگە ستایل-

چوونە تکی مناڵ واتە وەستانی هەناسەدانی مناڵ بۆ ماوەیەکی کەم (20-30) چرکە، تک لە مناڵی 6 مانگ بۆ 6 ساڵ ڕوو دەدات کاتێک مناڵ ئازاری پێ دەگات ، بەهۆی ترس یان ووڕکگرتن، مناڵەکە دەگری هەناسەی ئەوەستێت بۆ چەن چرکەیەک دەنگی منالەکە دەرنایەت ، دەمی ئەکاتەوەو دوای ئەوە دەست ەکات بە گریان، لە کاتێکدا ڕوو ئەدات کە مناڵ بە خەبەر بێت واتە لە خەودا ڕوو نادات، دكتۆر نامۆ پسپۆڕی  نەخۆشیەکانی مناڵان و تازە لە دایکبووان له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ له‌ منداڵاندا ده‌خاته‌ ڕوو.

حاڵه‌ته‌كه‌ بە دوو شێواز دەر ئەکەوێت:
1- شین بوونەوە.
2- ڕەنگ پەڕیین واتە مناڵەکە بێ ڕەنگ دەبێت.
3- لە هەندێک مناڵدا هەردوو جۆرەکە ڕوو دەدات.

تک زۆر بەی کات بەهۆی هۆکارێک ڕوو ئەدات کە ئەبێتە هۆی تووڕە بوونی مناڵ، سەرەتا بە دەنگی بەرز ئەگری دوایی ووردە ووردە دەنگی کز دەبێت ،دەمی ئەکاتەوە، دەنگی ئەوەستێت هەناسەی لە کاتی هەناسەدانەوەدا ئەوەستێت بۆ ماوەی 20ـ30 چرکە ، دەم و چاوی شین دەبێتەوە دوای ئەوە مناڵەکە دەست دەکاتەوە بەگریان ودەگەڕێتەوە باری ئاسایی، هەندێک مناڵ بێهۆش دەبێت ، لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن گەشکە ئەگرێت یان هەندێک جوڵەی وەک فێی لەگەڵ ئەبێت ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە بەهۆی وەستانی هەناسە ئۆکسجین کەم دەگات بە مێشکی مناڵەکە.

ڕێژەی تک لە مناڵاندا :
بە نزیکەی 5% مناڵی تەمەن 6 مانگ بۆ  6 ساڵ تووشی ئەبێت  زۆرینەیان دوای تەمەنی 6 ساڵی چاک ئەبنەوە.
چونە تکەوەو لە مناڵێکەوە بۆ یەکێکی کە جیاوازە هەندێک مناڵ 1-2 جار لە مانگێکدا ئەچێتە تکەوە و هەندێکیان لە ڕۆژێکدا چەن جارێک.

ئایا بۆ ماوەیی هۆکارێکە بۆ تک؟
بەڵێ لەو خێزانانەی کە مناڵێکیان تکی هەیە بەڕێژەی 25% لە وانەی منالێکی تریان هەمان گرفتی هەبێت.

چۆن فێ و گەشکە لە تک جیادەکرێتەوە؟
فێ و گەشکە وەک تک هۆکارێک نییە بۆ ڕوودانی وەک ئەوەی لە تک هەیە واتە ئازار، ترس، تووڕەبوونی مناڵ و ووڕکگرتن.

تک دوای کەمتر لە یەک خوله‌ك منداڵەکە بە تەواوەتی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی بەڵام گەشکە هەندێک نیشانەی دەبێت وەک گێژبوون ، سەر ئێشە ، بیرچوونەوە ، خەو لێ کەوتن.

زۆربەی نەخۆشەکان پێویستان بە پشکنین نابێت، بەڵام ئەگەرگەشکەو وشین بوونەوەی زۆری لەگەڵ بێت پێویستە هیڵکاری مێشک(EEG) و هێلکاری دڵیان بۆ بکرێت(ECG) بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابینەوە کە فێ یان نەخۆشی دڵیان نییە.

چارەسەری تک: 
تک لە مناڵاندا زۆر باوەو هۆکارێکە بۆ دڵەڕاوکێکی دایکان و باوکان : 
1- گرنگترین خاڵی چارەسەر دڵنیایی دانە بە دایک و باوک کە تک نەخۆشییەکی ترسناک نییە ، نابێت خۆیان بشڵەژێنن پێویستە بە هێمنی مامەڵەی لەگەڵ بکەن، تەنها چاودێری بکەن تا تکەکەی تەواو دەبێت.
2-نابێت مناڵەکە بە پێوە بوەستێنن ئەبێت پاڵی بخەن تا بەری ئەدات.
3-نابێت هیچ شتێک بکرێتە دەمی مناڵەکەوە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی خنکان.
4-کاتێک تک بەری ئەدات نابێت هیچ بەڵێنێک بە مناڵەکە بدرێت ، نازی زیاد لە پێویستی پێ بدرێت چونکە ئەبێتە هۆکارێک بۆ دووبارە بوونەوەی.
5-دڵنیا کردنەوەی دایک و باوک کە تک دوای 5-6 ساڵ چاک دەبێت و هیچ ماکێک لەسەر مناڵ بە جێ ناهێڵێت وەک هەر مناڵێکی ئاسایی.


PM:05:37:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل