ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێتە ھۆی خوێن مهیین؟
وێستگە ستایل-
بە پێی دوایین ڕاگەیاندنی ئاژانسی بەریتانی بۆ رێکخستنی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی ئەگەری ئەوە هەیە حاڵەتی دروستبوونی کڵۆی خوێن هەبێت کە پەیوەندی هەبێت بە وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا، ئەم حاڵەتانە لە ئافرەتانی بچووکتر لە ٥٥ ساڵ بووە، بەڵام زۆر دەگمەنن.
دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ و سینگ و ڕژێنەکان لهسهر ئهم بابهته دهڵێت" لەبەر ئەوەی سوودەکانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا لە پاراستن لە مردن بە هۆی نەخۆشی کۆڤید١٩ زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر زۆرترە لەو مەترسیە دەگمەنە ئەبێت ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەربگیرێت بە بێ دوودڵی."
تەنانەت ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان ٣٠-٥٤ ساڵە باشترە هەر ڤاکسینێکی کۆڤید ١٩ بەردەست بوو بۆیان وەریبگرن تەنانەت ئەگەر ڤاکسینی ئەسترازینیکاش بوو.
ئهم پزیشكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ئاژانسی بەریتانی بۆ رێکخستنی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی پێی باشە ئەوانەی تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ کەمترە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید ١٩ زۆرتر نیە باشتر وایە ڤاکسینێکی تر جگە لە ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەربگرن ئەگەر بەردەست بوو بۆیان، و ئەڵێت ئەمە لە بەر ئەوەیە کە ئەیانەوێ زۆر وورد و بە ئاگا بن ولەبهر ئەوە نیە کە ڤاکسینەکە مەترسی تەندروستی گەوەری هەبێت بۆیان.
PM:05:31:10/04/2021
ئهم بابهته 1508
جار خوێنراوهتهوه