ئه‌ساڵه بۆ جاری سێهه‌م هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه؟
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" ئه‌ساڵه نه‌سڕی" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌یه‌وه كراوه و ڕه‌تیده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی میسری كردبێت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌نگۆی هاوسه‌رگیری كردنی خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" ئه‌ساڵه" له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی میسری بڵاوبویه‌وه كه ته‌مه‌نی 3 ساڵ له‌خۆی كه‌متره و به‌وه‌ش ئه‌ساڵه بۆ جاری سێهه‌م هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه.
دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌ساڵه هه‌واداره‌كانی شۆك كرد دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" ئه‌نغام" به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رامبه‌ری كردوه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌نغام داوای لێبوردنه‌كه‌ی ئه‌ساڵه‌ی قبوڵ كردوه.
PM:08:40:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه