له‌م كاته‌دا ئازاری ددان نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئۆلیگ یانۆشیفیتش گه‌وره پزیشكی ددانه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ئازاری ددان له حاڵه‌تێكی دیاریكراودا نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ئازاری شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ددان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌كی شێرپه‌نجه‌ییه‌وه هه‌یه و وه‌ره‌مه‌كه له جیوبه‌كانی لوت دروست ده‌بێت و واده‌كات ئازاری ددان دروست ببێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه هه‌ست به هه‌وكردنی "جیوبه‌كانی لوت" ی بكات له‌گه‌ڵ ئازاری ددانی به‌یه‌كه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پسپۆڕه" نابێت گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و په‌ستانی هه‌واو پله‌كانی گه‌رما هیچ كاریگه‌ریه‌كیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستكردن به ئازاری ددان"
AM:11:19:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4120
جار خوێنراوه‌ته‌وه