ڤاكسینی ئهسترازینیكا له خوار ئهم تهمهنهوه بهكارناهێندرێت
وێستگە ستایل-
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رونکردنەوە لەسەر ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەدات و ڕونیدهكاتهوه كه وهرگرتنی ئهم ڤاكسینه سوودی ههیه یان زیان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه" لە ماوەی رابوردودا چەند کەیسێکی زۆر کەمی حاڵەتێکی دەگمەنی مەینی خوێن تۆمارکراوه و ئەو حاڵەتانە زۆر دەگمەنن. لە یەکێک لە لێکۆلینەوەکان لە نێوان ١٨ ملیۆن کەس کە ڤاکسینی ئەسترازینیکایان وەرگرتوە تەنها ٢٢ کەس توشی مەینی خوێن بون. "
هەرورەها تا ئێستا نازانرێ کە ئایا بۆچی ئەو حاڵەتی مەینی خوێن ڕوودەدەن، بەگوێرەی زۆربەی شارازاییان و دەزگا جیهانیە پەیوەندیدارەکان، ئەم حاڵەتە دەگەمەنانە ئەوەنە زۆر نین کە ڤاکسینی ئەسترازینیکا ڕابگیرێ. لە ڕاستیدا دەزگای دەرمانی ئەوروپی بڕیاری دا کە سودەکانی ڤاکسینەکە زۆر لە زەرەر و ئاکامە لاوەکەکیانی زیاترە و هاوکات تەنها ئەوانەی کە لە خوار تەمەنی ٣٠ ساڵن نابێ وەریگرن.
ئهم كۆمهڵهیه داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن. ڤاکسین تاقە رێگایە بۆ ڕێگری لە توشبون و مردن بە کۆرۆنا و هیوای ئهوه دهخوازن ئەو ژمارە کەمەی مەینی خوێن هاوڵاتیان لە کوتان ساردنەکاتەوە.
له كۆتای ڕاگهیهندراوهكهدا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ئەوەش دووپات دەکەنهوه کە هیچ ڤاکسین و دەرمانێک نیە لە جیهاندا کە ١٠٠% سەلامەت و بێ ئاکامی لاوەکی بێ. بەڵام زۆربەی ئەو دەرمان و ڤاکسینانەی ڕێگەیان پێدراوە سوودەکانیان زۆر لە ئاکامە لاوەکییەکانیان زیاترە.
PM:06:36:07/04/2021
ئهم بابهته 4368
جار خوێنراوهتهوه