ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپا بۆچونیان له‌باره‌ی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا گۆڕیوه
وێستگە ستایل-
له لێدوانێكی نوێ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی ئاشكرای كردوه كه ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا مه‌ترسی خه‌ستكردنه‌وه‌ی خوێن دروست ناكات.
به‌رپرسانی ئه‌م ئاژانسه ڕۆژی سێ شه‌ممه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و دواتر جه‌ڵته‌ی خوێن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئه‌م ئاژانسه بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه گۆڕیوه.
ماركۆ كاڤالیری به‌رپرسی ستراتیجی ڤاكسینه‌كان له ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" ئال مساجیرۆ" ی ئیتاڵی وتویه‌تی" ده‌توانین ئێستا بڵێین كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ڤاكسینی كۆرۆنا و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن به‌ڵام تا ئێستاش ڕوون نییه كه ئه‌م كاردانه‌وه‌ی له‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئاژانسی ده‌رمانی به‌ریتانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه 7 كه‌س دوای وه‌رگتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له كۆی 30 حاڵه‌تی خه‌ستبوونه‌وه و تا ئێستا ئه‌م ڤاكسینه بۆ 18.1 ملیۆن كه‌س به‌كارهێندراوه له به‌ریتانیا.
له ئێستادا كۆمه‌ڵێك وڵات كه ئه‌ندامن له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنایان ڕاگرتوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تا دواین ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌ست ده‌بێت كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.
PM:05:53:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4236
جار خوێنراوه‌ته‌وه