ڤیدیۆ: له‌به‌ر نه‌به‌ستنی ده‌مامك خێزانێك له فڕۆكه كرانه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
له گه‌شتێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ڕوداوێكی جیاواز ڕوویدا ، ئه‌و خانمه كارمه‌نده‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دایه بڕیاری كردنه ده‌ره‌وه‌ی خێزانێكیدا له‌فڕۆكه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له منداڵه‌كانیان ده‌مامكی نه‌به‌ستووه.
له‌و ڤیدیۆیه‌ی تۆڕی هه‌واڵی" فۆكس نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خانمه كارمه‌نده‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا كارده‌كات داوا ده‌كات ئه‌م خێزانه ده‌مامك بۆ منداڵه‌كانیان به‌كاربهێنن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له منداڵه‌كان خه‌ریكی نانخواردن بووه و ئه‌وی دیكه‌یان گرفتی ته‌ندروستی هه‌یه ناتوانن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
به‌ڵام بابه‌ته‌كه لێره‌دا نه‌وه‌ستاوه و خێزانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئه‌وه پۆلیسیان بۆ بانگ ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند منداڵێكی دیكه له‌ناو فڕۆكه‌كه ده‌مامكیان پێوه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌م خانمه ته‌نها سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌م دوو منداڵه بووه.
به‌ڵام دواتر له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و خێزانه‌كه گه‌شته‌كه‌یان كردوه.
PM:05:39:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه