توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێ به‌شی چاكبوه‌وه‌كانی كۆرۆنا به ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێنن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرای كردوه سێ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه به ده‌ست گرفتی ده‌رون و ده‌ماره‌وه ده‌ناڵێنن دوای 6 مانگ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 236379 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه زۆرینه‌یان له ئه‌مه‌ریكا بوون تێبینی ئه‌وه كراوه %34 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه دوای 6 مانگ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ده‌ست گرفتی ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن و %17 توشی خه‌مۆكی ده‌بن و %14 توشی تێكچوونی مه‌زاج ده‌بن.
له‌ناو چاكبوه‌كانی كۆرۆنا %7 ی توشبووانی كۆرۆنا كه بۆ چاره‌سه‌ر براونه‌ته چاودێری چڕ توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوون و %2 یان توشی خه‌ڵه‌فان بوون.
دكتۆر ماكس تاكیت له زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و باس له‌وه ده‌كات زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و چاكده‌بنه‌وه ئه‌وه دواتر توشی گرفتی ده‌رونی و نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ده‌بن و ئه‌م حاڵه‌ته له توشبووانی كۆڤید زۆر زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بن.
PM:05:17:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 7552
جار خوێنراوه‌ته‌وه