به‌وێنه.. پیاوێك به‌هۆی ڕوه‌كێكی كێوی هه‌ردوو قاچی سوتا
وێستگە ستایل-
پیاوێك له شاری " گلاسكۆ" له سكۆتله‌ندا توشی سوتانی پله سێ بووه له قاچیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی قاچی به‌ر جۆرێك ڕوه‌كی ژه‌هراوی كه‌وتووه .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "میرۆر " ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه 30 ی مانگی ڕابردوو پیاوێك به شۆرتێكی كورته‌وه چۆته گه‌شت و به هه‌ڵه به‌ناو جۆرێك گژوگیای كێویدا ڕۆیشتوه كه مه‌ترسیدارترین جۆری ڕوه‌كی كێویه له به‌ریتانیا و قاچه‌كانی سوتاون.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 40 ساڵه بۆ به‌یانی ڕۆژی دواتر هه‌ستی به سووتانی قاچه‌كانی كردوه و پزیشكه‌كان پێان وتووه كه ناوه‌ی چه‌ند مانگێكی ده‌وێت هه‌تا به ته‌واوه‌تی چاكده‌بێته‌وه .
ڕوه‌كه كێویه‌كه ناوی عشبه الخنزیر ه و ناوه زانستیه‌كه‌ی":Heracleum mantegazzianum و به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت giant hogweed و 70 جۆری هه‌یه و 40 جۆری له وڵاتی ڕوسیایه.
PM:05:28:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4524
جار خوێنراوه‌ته‌وه