نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌ستیاری وه‌رزی به‌هار
وێستگە ستایل-
دكتۆر یفگینی كۆمارۆفسكی پزیشكێكی ڕوسیه و له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌ستیاری خستۆته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه.
1- گیرانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه: لوتگیران و كۆكه و قورسی هه‌ناسه‌دان.
2- له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا ئه‌م نیشانانه ده‌رده‌كه‌وێت: ئازاری سك و دڵتێكهه‌ڵاتن و هێڵنجدان.
3-پێست: سوربوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور و ئاوسانی پێست.
4- چاو: ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی هه‌ستیاری ده‌بن چاویان سوور ده‌بێته‌وه و هه‌ست به‌سوتانه‌وه‌ی چاویان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بیزانن هه‌ستیاری به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی له‌گه‌ڵ نییه و ئه‌مه‌ش خاڵی پێچه‌وانه‌ی توشبوونه به كۆرۆنا.
AM:11:08:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوهتهوه