به‌وێنه.. قتویه‌ك شۆكۆلاته‌ی سه‌رده‌می شاژنه ڤیكتۆریا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
قتویه‌ك شۆكۆلاته كه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 121 ساڵ پێش ئێستا و له قتوه ماركه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه له‌ناو كڵاوێكی سه‌ربازی كه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی" بویر" و ئه‌م شۆكۆلاته‌یه له هه‌رێمی" نۆرفۆك" له ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی شیرینی له به‌ریتانیا وه‌ك" كادبۆری" و " فری" و " ڕاونتری" ئه‌م جۆره شۆكۆلاته‌یه‌یان له ساڵی 1990 بۆ جه‌نگاوه‌ره به‌ریتانیه‌كان دروستكردوه كه له جه‌نگی" بویر" له باشووری ئه‌فه‌ریقا به‌شداریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی جه‌نگاوه‌ریان به‌رز بكه‌نه‌وه.
له ئێستادا ئه‌م پارچه شۆكۆلاته‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی بۆ ئاسه‌وار پارێزراوه له پله‌ه‌كی گه‌رمی و شێی گونجاو هه‌ڵگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی 100 ساڵی دیكه توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێت.
PM:10:39:04/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1252
جار خوێنراوه‌ته‌وه