‌به‌ڕێوبه‌ره‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانیان ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ به‌كارناهێنن

وێستگە ستایل-


1- ئەگەر تاقەتی ئیشت نیە خەڵکی تر زۆرە ئەم کارەم بۆ بکات! (ئەمە بێڕێزیکردنە بە توانای مرۆڤ)

2- تەنھا ئەوە بکە کە من پێت ئەڵێم و ھیچی تر!(ئەمە لە قاڵبدانی توانای مرۆڤە)

3-دوربکەوەرەوەو جارێکی تر باسی ئەو بابەتەم لەگەڵ مەکە، کەی خۆم بمەوێت پێت ئەڵێم!(ئەمە دەمکوت و سەرکوتکردنی کارمەندە، کەی خۆر بتەوێت ئنجا قسە بکرێت رێگایەکی ھەڵەیە)

4-  کێ پێی وتی کاری وا بکەیت؟!!(واتە خۆت ھیچ نیت ئیلا ئەبێ یەکێک شتێکی پێبڵێت)

5- واز لە ھەمو شتێک بھێنەو ھەر ئێستا ئەمە تەواو بکە!!(عەسکەرتاریەت)

6- موشکیلەم بۆ مەھێنە، چارەسەرم بۆ بھێنە!(بەبێ باسکردنی کێشە ھەرگیز چارەسەر نادۆزرێتەوە)

7- ئەوەی تۆ باسی ئەکەی شەخسیەو جارێکی تر بۆم باس مەکە.(بەرێوەبەر ئەبێ بە رادەیەکی کەم و مەعقول ئاگای لەژیانی کەسیی کارمەندەکان بێت، نەک ئەوەی ببێتە فزوڵ و دەستێوەردان)

8- ھەندێ فیدباک و قسەم ھەیە بۆت کە ھەستەکەم ھەمو ئەوانی تریش ھەمان رایان ھەیە لەسەرت..
(گەلەکۆمەکی پێوە دیارە)

9- شوکری خوا بکە ئەم ئیشەت ھەیە!(واتە تۆ ھی ئەوە نیت ئیشت ھەبێت)

ھەر بەڕێوەبەرێک بەم موتڵەقیە رۆژێک لە رۆژان قسەی لەگەڵ کردبویت، بە دڵناییەوە بەڕێوەبەرێکی باش نیە چونکە بۆ ھەریەک لەو قسەو دەربڕینانە ئەگەر زەروریش بن، ڕستەی نەرم و جوانتر ھەن کە بەڕێوەبەری عاقڵ بەکاریان دەھێنێت.
بەڕێوەبردن ھونەرە، یەکێک لەو ھونەرانەش ھونەری قسەکردن و دەربڕینە.

ئا: ئاراس عومەر


PM:08:57:01/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 4476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌