‌بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی‌ خه‌مه‌كانت ئه‌م 10 كاره‌ بكه‌

وێستگە ستایل-

مرۆڤ له‌ ژیانیدا توشی حاڵه‌تی خه‌مباری ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ دۆخی ئێستا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا، دكتۆر ماكۆك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی سوود له‌م 10 هه‌نگاوه‌ وه‌ربگرن.

1- ئەگەر بەختی هەبێت و دایکی مابێت، تاوێک لای دانیشێت، ئارامیی و ئاسودەیی ڕووی تێدەکات.
2- حەمامکردن و مەلەکردن، بۆ ماوەیەک بەدووری دەگرێت لە خەم.
3- وەرزشکردن هۆکارێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی بیرکردنەوە و خەمباری.
4-  سەردانی هاوڕێیەکی بکات، کە تەبیعەتی زۆر لە تەبیعەتی خۆیەوە نزیک بێت.
٥5-یاریکردن و کات بەسەربردن لەگەڵ منداڵ، بۆ ماوەیەک دەروونی ئارام دەکاتەوە.
6- پەرستش و جێبەجێکردنی سروتێکی ئاینی و سەردانی پەرستگا هاندەرێکی باشە بۆ لەبیرکردنی خەمەکان.
7-خەوتن یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی کەمکردنەوەی خەم، ئەگەر خەمەکان بهێڵن خەوی لێبکەوێت.
8-  چاکەکردن و هاوکاریکردنی کەسانی هەژار و ئاتاج ئاهێکی بە دڵی پڕ لە غەمیدا دەهێنێت.
9- دوور کەوتنەوە لە هەر شتێک کە وای لێبکات بیربکاتەوە یان گۆشەگیری بکات، واتە هەرچۆنێک هەیە خۆی سەرقاڵ بکات.
10- سەردانیکردنی کەسانێک کە هاوشێوەی خۆی خەمیان هەیە، یاخود کارەساتی ئەوان گەورەتر بێت.
ئەو کاتەی مرۆڤ بزانێت کەسانێکی تر هەن وەکو ئەم خەمبار و کارەساتبارن، بەشێکی لە باری شانی سوکتر دەبێت.


PM:09:45:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌