هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی خوێن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی بڕی زۆر له مادده‌ی قڕكه‌ری كشتوكاڵی و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن ی ئاشكرا كرد كه مه‌ترسیدارترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له كه‌سانی پێگه‌یشتوودا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری " ساینتفیك ڕیپۆرتس" بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن چوار پزیشكی پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كانی خوێن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تور له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی دوو ساڵ كار له‌سه‌ر ئه‌و داتایانه كراوه كه له ساڵانی 1946-2020 له به‌رده‌ستیاندا هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن و به‌رده‌وام قڕكه‌ری مێروو و ڕوه‌ك له كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌ڕێژه‌ی %50 زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌لای ئه‌م مادده قڕكهرانهدا ناچن و زیان به‌و كه‌سانه‌ش ده‌گات كه له نزیك كێڵكه كشتوكاڵیه‌كان ده‌ژین.
باشتر وایه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه كشتوكاڵیانه جوتیار خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی تایبه‌ت بپۆشێت و ده‌مامك به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچێت.
PM:06:37:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 4548
جار خوێنراوهتهوه