توێژینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی: به‌خێرایی خواردن مه‌خۆن
وێستگە ستایل-
له نه‌ریتی هه‌ندێك له وڵاتان خێزانه‌كان بۆ خواردنی ژه‌مێك خواردن زیاتر له چه‌ند كاتژمێرێك به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام ژیانی پێشكه‌وتووی ئێستا و كۆبوونه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر هه‌موان وایكردوه خواردنی ژه‌مه‌كان كاتی كه‌می پێ بدرێت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی زیانه‌كانی خواردن به خێرایی له‌سه‌ر له‌ش ڕونكردۆته‌وه.
زاناكان له زانكۆی هیرۆشیما توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 1000 كه‌س ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و به‌شداربوه‌كانیان كرده سێ گروپ، گروپی یه‌كه‌م به خێرایی خواردنیان خواردوه، گروپی دووه‌م به شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆراكیان خواردوه و گروپی سێهه‌م به خاوی خواردنه‌كانیان خواردوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نه‌بووه له دوای 5 ساڵ له توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به خێرای نان ده‌خۆن ئه‌وه به‌ڕێژه‌ی%89 ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی قه‌ڵه‌وی و تێكچوونی هه‌رسی گه‌ده و به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن هه‌بوون.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به خێرایی نان ده‌خۆن ئه‌وه دره‌نگتر هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌ن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به هێواشی نان ده‌خۆن، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی خۆت گرنگه له‌لات ئه‌وه باشتر وایه ڕۆژانه ژه‌مه‌كانت به هێواشی بخۆیت و ئاگاداربیت كام جۆر خۆراك له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردنه‌كه‌ت داده‌نێت.
PM:05:57:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه