دواین ڤیدیۆیی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه فڕێدرایه خواره‌وه
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی نوێ بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هاكان ئه‌یسال و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، هاكان تۆمه‌تبار به كوشتنی هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ی و فڕێدانه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چیایه‌ك چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ئه‌م تۆمه‌تباره ده‌ستگیركرا.
ڕاپۆرته‌كان ئاشكرایان كردوه هاكان ئه‌یسال تۆمه‌تبار به كوشتنی سه‌مرا ئه‌یسال ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ و كۆرپه‌كه‌ی سكی له دۆڵی په‌پوله له مۆگلا- توركیا ده‌ستگیركرا، هۆكاری كوشتنی ئه‌م ئافره‌ته له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هاكان ویستویه‌تی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌تی بۆخۆی ببات.
یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌و شوێنه‌دا بووه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی تۆماركردوه و باسی له‌وه‌شكردوه كه هاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ڕه‌فتاری كردوه و وا خۆی ده‌رخستوه كه ده‌یه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و دیمه‌نه سروشتیه ناوازه‌یه‌ی ناوچه‌كه ببینێت.
ئه‌و كاته هاكان ده‌ركه‌وتووه كه تۆمه‌تباره كه چۆته بانك و داوای ئه‌و 57 هه‌زار دۆلاره‌ی كردوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵیگرتوه به‌ڵام به‌هۆی ڕێكاری یاسایی پێی نه‌دراوه و خوشكی سه‌مرا باس له‌وه ده‌كات زاواكه‌یان هیچ خه‌مباریه‌كی پێوه دیار نه‌بووه له پرسه‌ی خوشكه‌كه‌یدا.
PM:02:52:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 7192
جار خوێنراوه‌ته‌وه