نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق پڕبووه له توشبووانی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
كه‌رتی ته‌ندروستی عێراقی توشی گرفتی گه‌وره بووه به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌گه‌ڵیدا زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق پابه‌ند نین به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌مه‌ش وایكردوه ڕێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر ببێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی تۆڕی هه‌واڵی CNN ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ژوره‌كانی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق پڕ بووه له توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مه له‌كاتێكدایه دۆخی دارایی و مرۆی هاوڵاتیانی عێراق زۆر خراپه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌هۆی ترسی هاوڵاتیان له چوون بۆ نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر وایكردوه دۆخی نه‌خۆشه‌كان زۆر خراپ بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه عێراقیه‌كان متمانه‌یان به كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌ماوه و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا تێكڕای توشبوون به كۆرۆنا سێ هێنده‌ی پێشتر زیادی كردوه.
PM:04:19:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه