ڤیدیۆ: یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد ڤاكسینی دژه كۆرۆنای وه‌رگرت
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای وه‌رگرتوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی نوسیویه‌تی" ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی20/2/2021 یەکەم ڤاکسینی فایزەرم وەرگرت بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیوادارم هەموان وەک من بێ دوو دڵی وەریگرن و تەندروست بن."
هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش ساڵی 1955 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1974 خوێندن بە جێدێڵی و روودەکاتە شاخ. ساڵی 1976 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1977 بۆتە مامۆستای سەرەتایی لە کەناروێ و بۆ ماوەی 6 مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕیوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی. ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و روو لە هەندەران دەکات. پاش هەڵوەشاندنەوەی تیپی سۆران ساڵی 1972 دەبیتە ئەندامی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی و لە ساڵی 1975 تا ئیستا ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردە و لە سلێمانی زۆربەی بەرهەمەکانی لە کۆمەڵە ئەنجامداوە. ساڵی 2009 لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بە بێ ئامادەبوونی خۆی مەدالیای ئاڵتوونی وەک رێزلێنان پێبەخشرا و ئێستاش له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند شادان فوئاد و منداڵه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PM:04:36:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 9236
جار خوێنراوه‌ته‌وه