خانمانی دووگیان ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كارده‌هێندرێت؟
وێستگە ستایل-
گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا" ئه‌نتۆنی فاوتشی" باس له‌وه ده‌كات تا ئێستا ئه‌و ئافره‌ته دووگیانانه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كارهێندراوه هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ریان ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له میانی ئاماده بوونی له پرۆگرامی (Meet the Press) له تۆڕی "NBC news" فاوتشی ئاشكرای كردوه كه هه‌زاران ئافره‌تی دووگیان كه كارمه‌ندی ته‌ندروستین ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه و تا ئێستا هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ریان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر خانمانی دووگیان تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی ئه‌و خانمه دووگیانانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كارهێندراوه به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بووه چونكه پێیان وابووه كه وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه له توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر نابێت"
به‌شێك له پزیشكان ڕێنمووی خانمانی دووگیان ده‌كه‌ن كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن چونكه جگه له دایكه‌كه كۆرپه‌كه‌ی ناوسكیشی دژه ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شیدا دروست ده‌بێت.
PM:03:00:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه