‌پزیشكێك: ئه‌م جۆره‌ یاریه‌ بۆ منداڵه‌كانتان مه‌كڕن

وێستگە ستایل-

جۆرێك یاری نوێ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان په‌یدا بووه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌مووان له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئاگادار نه‌بن و دایكان و باوكان بۆ منداڵه‌كانیانی بكڕن.

دكتۆر هێرش پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەخۆشیەکانی منداڵان هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی یاریەکی نوێ کە لە بازاڕەکاندا بەردەستە (زنجیری موگناتیسی) کە بۆی هەیە مەترسی لەسەر ژیانی مناڵان دروستبکات و بە داخەوە لە ماوەی رابردودا چەند مناڵێک بەهۆی قوتدانی ئەم موگناتیسە بچوکانەوە دوچاری تەنگوچەڵەمەی تەندروستی گەورە بونەتەوە.

زۆرترین مەترسیەکانی لەوەدایە کە : 
1- هێزی کێشکردنی نێوانیان ١٠ هێندەی هێزی مئغناتیسەکانیە باوەکانە.
2- شێوەیەکی جوانی ڕەنگاو ڕەنگی خڕی هەیە کە  دەستبەندی مناڵان دەچێت لەبەرئەوە ئەگەری قوتدانی لەلایەن منالانی خوار سێ ساڵ زۆرترە.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بەداخەوە ساڵانە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ منداڵ لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوچاری نەشتەرگەری دەکاتەوە لەبەرئەم هۆیە لە زۆرێک لە وڵات پێشکەوتوەکاندا بەکارهێنان و فرۆشتنی قەدەغەکراوە"


PM:01:00:13/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل