‌ئه‌م ده‌ربڕیانه‌ به‌رده‌وام به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ

وێستگە ستایل-

ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سێك كه‌ مه‌به‌ستته‌ له‌ ده‌ستی نه‌ده‌یت بابه‌تێكی كه‌م نیه‌، باشتریش وایه‌ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ به‌و كه‌سه‌ بڵێیت كه‌ خۆشت ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستی نه‌ده‌یت و هه‌مان هه‌ست و سۆزت بۆ ده‌رببڕێته‌وه‌.

1- سوپاس گوزاری خۆت ده‌رببڕه‌ بۆ هه‌ر كارێك كه‌ بۆت ده‌كات و پێی بڵێ" سوپاس بۆ ئه‌و كاره‌ی‌ له‌ پێناو مندا كردوته‌"
2-پێی بڵێ كه‌ چه‌ند بیری ده‌كه‌یت و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌.
3-به‌رده‌وام پشتیوانی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌ و پێی بڵێ "هه‌مووكات من پشتیوانی تۆ ده‌بم و سه‌رسامم به‌ تواناكانی تۆ"
4-ئه‌گه‌ر ده‌زگیرانه‌كه‌ت یان ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشت ده‌وێت و نیازت هه‌یه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت دووره‌ لێت ئه‌وه‌ ده‌توانیت پێی بڵێیت ئه‌مڕۆ دێمه‌  دیده‌نیت چونكه‌ زۆر بیرت ده‌كه‌م"


PM:08:36:11/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل