‌دوو نیشانه‌ پیاوان له‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


به‌م دواییانه‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات له‌ناو پیاوان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕووی له‌ زیادبوون كردوه‌ ئه‌مه‌ش وایكرده‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ شێرپه‌نجه‌ باوه‌كه‌ی‌ ناو پیاوان.

دوو نیشانه‌ كه‌ پیاوان زۆر گرنگی پێ ناده‌ن له‌كاتی توشبونیان به‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت:

1- میزكردنی شه‌وانه‌:
كۆمه‌ڵه‌ی‌ Urology Care تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌وانه‌ 6- 8 كاتژمێر بخه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی‌ پێویستی به‌ چونه‌ ته‌والێت هه‌بێت و میزكردنی زۆری شه‌وانه‌ له‌ هه‌بوونی گرفتێكی له‌ش ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ و له‌ پیاواندا نیشانه‌ی‌ ئاوسانی پرۆستات و توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات.

2- هه‌بووی ئازار له‌كاتی میزكردن:
ئازار و سوتانه‌وه‌ له‌كاتی میزكردن له‌ پیاواندا نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆستات توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و كار له‌و بۆری گوێزه‌ره‌وه‌ی‌ میز ده‌كات له‌ میزه‌ڵدانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی نێرینه‌.

له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌م دوو نیشانه‌یه‌ زۆر پێویسته‌ پیاوان سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن بۆ ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.


PM:08:53:07/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌