‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌نه‌خۆشی دڵ كه‌مه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌سه‌ر 400 هه‌زار هاوڵاتی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌وانه‌ باش ده‌خه‌ون و سیستمی نوستنیان ته‌ندروسته‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر كه‌متره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌وانه‌ خه‌ویان لێناكه‌وێت و خه‌وێكی ته‌ندروستیان نییه‌.

جگه‌ له‌ نوستنی ته‌ندروست هه‌ریه‌كه‌ له‌ هۆكاره‌كانی، ته‌مه‌ن و بۆماوه‌ی‌ و به‌رزی په‌ستانی خوێن" كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

ئه‌كادیمسته‌كانی زانكۆی" تۆلین" له‌ نیو ئۆرلینز چه‌ند داتایه‌كی زیندوویان خستۆته‌ ڕوو و تیایدا پشت به‌ كاتی نوستنی به‌شداربوه‌كان به‌ستراوه‌ و ئه‌وه‌ به‌راورد كراوه‌ به‌و گرفتانه‌ی‌ دڵ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵی ڕابردوو توشیان بووه‌ و زاناكان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو كه‌ باشی كوالیتی نوستن په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ پێنج هۆكاره‌وه‌ ‌وه‌وانیش" ماوه‌ی‌ نوستن و كه‌مخه‌وی و پرخاندن و زوو هه‌ستان له‌ خه‌و و مانه‌وه‌ شه‌وانه‌ هه‌تا دره‌نگانی شه‌و" 

ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتیان هه‌یه‌ له‌ كاتی نوستنیان ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆره‌ و نوستنی ته‌ندروست چه‌ندین سوودی جه‌سته‌ی‌ و ده‌رونی هه‌یه‌ و له‌وانه‌ش ته‌ندروستی دڵ باش ده‌كات و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.


PM:05:13:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌