ده‌رزیه‌كی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زانا ئه‌مه‌ریكی و فه‌ڕه‌نسیه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌رزیه‌كی زۆر چالاكتر بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن كه 27 جار له ده‌رزی ریمدیسفیر به‌هێزتره.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زاناكانی" نیویۆرك و سان فرانسیسكۆ و پاریس" ئه‌نجامدرا و له گۆڤاری" جۆرنال ساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رمانه‌كه ناوی" بلیتیدیسین" ه و 27.5 جار له ده‌رمانی "ریمدیسفیر" به‌هێزتره.
ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ده‌ربڕیوه و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه ئه‌م ده‌رمانه 5 جار خێراتر توشبووانی كۆرۆنا چاكده‌كاته‌وه.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ده‌رمانی" پلیتیدیسین" له‌سه‌ر مشكی توشكراو به SARS-CoV-2 تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه تێكڕای زیادبوونی ڤایرۆسه‌كه له له‌شی مشكه‌كاندا كه‌میكردوه.
PM:05:19:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه