نایه‌وێت ڕۆڵی سێكسی ببینێت له فیلمه‌كاندا
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری به‌ریتانی" كیرا نایتلی" ئاشكرای كرد كه چیتر له دیمه‌نی سێكسی فیلمه‌كاندا ده‌رناكه‌وێت كه ته‌نها بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوانه و بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه چیتر له فیلمه‌كاندا جلوبه‌رگی ڕووت له‌به‌ر نه‌كات چونكه بۆته دایكی دوو منداڵ.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 35 ساڵه له ساڵی 2015 ه‌وه و له‌و كاته‌وه‌ی بۆته دایك په‌یوه‌ست نامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كاری له‌گه‌ڵ كردون واژۆ كردوه كه له هیچ دیمه‌نێكی سێكسی یان پۆشینی جلوبه‌رگی ڕووت ئه‌نجام نادات و ئاره‌زووی كاركردن ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی ئافره‌تن و ده‌شیه‌وێت ڕۆڵی دایك زیاتر ببینێت له فیلمه‌كانیدا.
كیرا ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر له فیلمێكدا به‌شداربم و دیمه‌نی سێكسی تیادا بێت ئه‌وه پێویست ده‌كات ئافره‌تێكی دیكه بهێنن بۆ ئه‌و دیمه‌نه چونكه من بومه‌ته دایك و جوان نییه له‌پێش چاوی كۆمه‌ڵێك پیاو به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وم."
ئه‌م خانمه ساڵی 2015 و 2019 بۆته دایك له هاوسه‌ره‌كه موزیسیانه‌كه‌ی" جیمس رایتۆن"
PM:03:11:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6720
جار خوێنراوه‌ته‌وه