‌ڕاستکردنەوەی چەند زانیارییەکی هەڵە لەسەر فتق لە منداڵان

وێستگە ستایل-


فتق ڕوودەدات کاتێک ئەندامێکی ناوسک لە ڕێگای خاڵێکی لاوازەوە لە دیواری سک دێتە دەرەوە، دكتۆر عبدالرحمن پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌كی هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاست ده‌كاته‌وه‌.

1- فتق بەس لە ڕەگەزی نێر روودەدات! 
-نەخێر لە هەردوو ڕەگەزەکە ئەگەری ڕوودانی هەیە بەڵام لە کوڕان زیاترە.

2- نەشتەرگەری تا دوای سالێک پێویست نیە! 
هەڵەیەکی ترسناکە چونکە ئەگەری دروست بونی ماکەکانی فتق لە منداڵی  تەمەن بچوک زیاترە لە گەورە، چەند بچوکتربێت نەشتەرگەری پێویستترە و دەبێ خێراتر بکرێت.

3-  گریان و هاوارکردن فتق دروست دەکات!
نەخێر لە منداڵاندا فتق زگماکە، گریان و هاوارکردن تەنها ئەگەری زوو دەرخستنی فتق و ماکەکانی زیاد دەکات. 

4-منداڵ بۆ نەشتەرگەری فتق پێویستی بە شەبەکە دەبێت! 
نەخێر شەبەک بەشێوەیەکی گشتی پێویست نیە تەنها بۆ هەندێ حاڵەتی دیاریکراو نەبێت.

5- نەشتەرگەری فتق لە منداڵ ترسناکه!
نەخێر هێشتنەوەی منداڵ بە فتقەوە بۆ ماوەیەکی درێژ ترسناکترە.

6- پرۆسەی بێهۆشکردن بۆ منداڵ ترسناکە!
ئەگەر پسپۆڕی بێهۆشکردنی تایبەت بە منداڵان هەبێت پرۆسەکە ترسناکی کەمترە بە بەراورد بە کەسی پێگەیشتوو، لەگەڵ ڕەچاوکردنی هەندێ حاڵەتی تایبەت.

7- بۆ دەستنیشان کردنی فتق پێویست بە سۆنار و پشکنینی تر دەکات!
نەخێر زۆربەی جار پشکنینی پزیشکی پسپۆڕ بەسە بۆ دەسنیشانکردنی فتق، هەندێ حاڵەتی تایبەت هەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر دەکات.

8- دوای نەشتەرگەری پێویست بە مانەوە دەکات لە نەخۆشخانە!
نەخێر چەند کاتژمێرێک دواتر منداڵەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

9- جیاوازی نیە هەر دکتۆرێک نەشتەرگەریەکە بکات!
نەخێر دەبێت دکتۆرەکە شارەزایی هەبێت لە نەشتەرگەری فتق لە منداڵان.

10-دەکرێت فتق بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت! 
نەخێر جگە لە نەشتەرگەری هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ چارەسەری فتق نیە.


AM:11:02:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل