ڤیدیۆ: گه‌وره‌ترین په‌یمانگای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین گڕی گرت
وێستگە ستایل-
ئاگرێكی گه‌وره له گه‌وره‌ترین په‌یمانگای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له هندستان و جیهان" سیرۆم ئه‌ینستیتوت ئۆف ئیندیا" كه‌وته‌وه و وێنه‌كان له‌لایه‌ن ته‌له‌فیزۆنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه به‌هۆی ئه‌م ئاگره‌وه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین نه‌وه‌ستاوه.
هاوكات كۆمپانیاكه ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م ئاگره داوه و تیایدا هاتووه كه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌وه‌ی ڕویداوه كار له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین ناكات .
بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه 6-7 ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژاندنه‌وه نێردراونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست و دیارنییه كه زیانه‌كانی ئه‌م ئاگره چه‌ند بووه.
له ئێستادا ئه‌م په‌یمانگایه ڤاكسینی" كوفیشیلد" به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دروستكراوی تاقیگه‌كانی" ئه‌سترازینیكا" و زانكۆی ئۆكسفۆرده بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
PM:05:35:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه