‌نیشانه‌كانی به‌دگومانی

وێستگە ستایل-


به‌دگومانی بریتییە لە بیرێکی چەسپاوی هەڵە لە لای تاک، ئەم بیرکردنەوە دژە بە واقیع و راستی و ناتەبایە لەگەڵ کلتور و رۆشنبیری کۆمەڵگە. واتە تاک بیرکردنەوەیەکی هەیە کە هەڵەیە و نەگونجاوە لەگەڵ راستی و ناتواندرێت قەناعەتی پێبکرێت کە بیرکردنەوەکەی هەڵەیە، بۆنمونە بەبێ هۆکار و لەخۆیەوە وادەزانێت کە خەڵکی دەیانەوێت بیچەوسێننەوە و پۆلیس چاودێری دەکات و دەیەوێت بیگرێت! یاخود جاری واهەیە وا بیردەکاتەوە کە بووەتە کەسێکی گەورە و گرنگ لەکاتێکدا کە وانییە، بەڵام ئەو دلنیایە کە بووە بەو کەسە!

دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ده‌ڵێت" بەدگومانی چەندین جۆر و شێوازی هەیە، باوترینیان بەدگومانی چەوساندنەوەیە."

ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات حاڵه‌ته‌كه‌ لە چەند جۆرێک نەخۆشی دەرونیدا ئەم نیشانەیە هەیە وەکو نەخۆشی شیزۆفرینیا و نەخۆشی وەهم ، بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و مەی، نەخۆشیی خەڵەفان، ..

هەندێکجار زۆر مەترسیدارە بۆسەر ژیانی تاکەکان بەتایبەت بەدگومانی دڵپیسی کە تاک بروایوایە هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هیچ بەڵگەیەکی نییە. لە وانەیە ببێتە هۆی کوشتنی هاوسەرەکەی، لەم جۆرە روداوانەش بڵاون و رودەدەن.


PM:09:15:10/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 6312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌