زانیاری تهواو لهسهر پشکنینی C-RP
وێستگە ستایل-
ئەو پشکنینەیە کە لەکاتی بونی ههوكردنی توند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژهكهی بەرز دەبێتەوە، CRP یان C-Reactive Protein پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرەوە دروستدەبێت، ئەم پرۆتینە دەردەدرێتە ناو خوێن وەک وەڵامدانەوەیەک لەکاتی هەوکردن.
ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت بۆ چاودێریکردنی ئەو حاڵەتانەی کەدەبێتە هۆی هەوکردن ، وەک:
1- هەوکردنی بەکتریایی ،وەک نەخۆشی بۆگەنبونی خوێن کە حاڵەتێکی مەترسیدارە.
2- پیسبوون بە کەڕوو fungal infection.
3- هەوکردنی ڕیخۆڵەکان کە لەهەندێک کاتدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و خوێنبەربونی ڕیخۆڵەکان.
4- هەوکردنی جومگەی ڕوماتیزمی و نەخۆشی گورگە.
5- ئەو حاڵەتەی کە توشی ئێسک دەبێت و ناودەبرێت بە osteomyelitis.
نیشانەکانی بونی هەکردن و بەرزبونەوەی ههوكردن لە لەشدا بریتین لەمانە:
1- لەرز و تا
2- خێرابونی هەناسەدان
3- خێرابونی لێدانی دڵ
4- هێڵنجدان و ڕشانەوە
5- ئازاری پەلەکان
هەروەها ئەم پشکنینە دەتوانرێت لەماوەی وەرگرتنی چارەسەری هەوکردنەکان ئەنجامبدرێت بەمەبەستی زانینی ئەنجامی چارەسەریەکان لەسەر لەش، بۆنمونە ئەگەر ڕێژەکەی دابەزی ئەوا بەو مانایە دێت کە دەرمانەکان ئیشی خۆی دەکات و بەرەو قۆناغی باشبون هەنگاو دەنێت.
PM:04:02:02/12/2020
ئهم بابهته 4612
جار خوێنراوهتهوه