پسپۆڕێكی په‌تازانی: جگه له كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕی به‌ناوبانگی بواری په‌تازانی" گینادی ئۆنیشینكۆ" مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری كردوه كه هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات جگه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئۆنیشینكۆ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی دۆما یه و ده‌ڵێت" به‌هۆی ئه‌و كۆت و به‌نده‌ی له ئێستادا به‌هۆی كۆرۆناوه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سورێژه هه‌یه كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئێستادا."
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات زۆرینه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له جیهاندا ئێستا پرۆگرامی پێدانی ڤاكسینی "سورێژه" یان وه‌ستاندوه له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئۆنیشینكۆ ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت ئه‌و وڵاتانه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه له ئێستادا له پێدانی ڤاكسینی سورێژه وه‌ستاون ئه‌وه سورێژه مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه ده‌بێت له‌سه‌ریان به‌جۆرێك زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسه‌كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر منداڵان دروست ده‌كات"
PM:04:35:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه