پزیشكێكی ڕوسی: زوو بێت یان دره‌نگ نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی توشی كۆرۆنا ده‌بن
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف پزیشكێكی ناوداری ڕوسیه باس له‌وه ده‌كات له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ڤایرۆسه‌كه لاوازتر ده‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ " كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا" ی ڕوسی ئه‌م پزیشكه باسی له‌وه كردوه كه‌ره‌نتینه یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسه‌كه ته‌نها یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات.
میاسنیكۆف ده‌شڵێت" ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له هه‌ناسه‌دانه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌داته‌وه ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه لاواز تر ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی به له‌شی كه‌سی توشبودا تێپه‌ڕیوه به‌هێزی خۆی له ده‌ست ده‌دات"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ده‌بێت نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی توش ببێت ئه‌گه‌ر زوو بێت یان دره‌نگ و چیتر كه‌ره‌نتین ناتوانێت چالاكی ئه‌م ڤایرۆسه ڕابگرێت.
PM:12:05:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه