شه‌ش نیشانه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به‌وه‌ره‌می مێشك
وێستگە ستایل-
زیادبوونی نا ئاسایی خانه‌كان له مێشكدا هۆكاری دروستبوونی وه‌ره‌مه،ئه‌م وه‌ره‌مه دوو جۆری هه‌یه یه‌كه‌میان نا شێرپه‌نجه‌ییه كه به‌هێواشی گه‌شه ده‌كات و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر دوباره دروست نابێته‌وه دووه‌میان وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه كه زۆر خێرا گه‌شه ده‌كات و جارێكی دیكه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر دروست ده‌بێته‌وه.
باوترین نیشانه‌كانی دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی:
1-ئازاری سه‌ر:
به‌رده‌وام دووباره بوونه‌وه‌ی ئازاری توند له سه‌ردا یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی.
2-ئازاری توند هاوشێوه‌ی شه‌قیقه:
ئه‌مه له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی و نا شێرپه‌نجه‌یی نه‌خۆش هه‌ست به‌م ئازاره ده‌كات.
3-هێڵنج و دڵتێكهه‌ڵاتن:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام گرفتی دڵتێكهه‌ڵاتن و هێلنجدانت هه‌یه و له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ماندوێتی و نیشانه‌كانی دیكه ده‌كه‌یت ئه‌وه سه‌ردانی پزیشك بكه و بابه‌ته‌كه پشتگوێ مه‌خه.
4-گرفت له مێشكدا دروست ده‌بێت:
دروستبوونی كێشه له توانای یاده‌وه‌ری و ڕه‌فتاركردنی بێ ئاگایانه له نیشانه‌كانی هه‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه له مێشكدا.
5- لاوازی:
له‌دوای دروستبوونی وه‌ره‌م له مێشكدا كه‌سی نه‌خۆش هه‌ست به لاوازی جه‌سته و ته‌نانه‌ت سڕبوونی لایه‌ك له جه‌سته‌ی ده‌كات.
6- توانای بینین لاواز ده‌بێت:
نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌یی لاوازبوونی توانای بینین و قسه‌كردنه.
AM:11:42:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9412
جار خوێنراوه‌ته‌وه