ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد له‌م به‌رواره‌دا ئاماده ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد كراوه سه‌لماندویه‌تی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هاوشێوه‌ی گه‌نجان ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئه‌م ڤاكسینه كه ئێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیای AstraZeneca به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه سه‌لمێندراوه كه توانای دروستكردنی دژه ته‌ن و خانه‌ی t ی هه‌یه كه به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز ده‌كات و له قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌یدا ده‌ركه‌وتووه ڤاكسینه‌كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیش ده‌توانن سودمه‌ند بن لێی.
له ئێستادا ڤاكسینه‌كه له قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌دایه و له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان تاقیكراواتهوه و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی كۆتای پێشبینی ده‌كرێت پێش كۆتای هاتنی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت و له به‌هاری ساڵی داهاتوو سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌توانن ئه‌م ڤاكسینه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ڕوسیا ئاشكرای كرد كه ڤاكسینه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-60 ساڵدایه و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی و گرفتی تایبه‌تیان هه‌یه ناتوانن سودمه‌ندبن لێی.
PM:10:02:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4744
جار خوێنراوهتهوه