به‌وێنه.. ڕیپۆنزڵه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ببینه
وێستگە ستایل-
خانمێك له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی درێژی قژیه‌وه به ڕیپۆنزڵه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ناسراوه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه قژی نه‌بڕیوه.
ستیڤانی كلیسین ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ناوی ئه‌م خانمه‌یه و به پێشبینی خۆی هه‌تا ساڵی 2022 درێژی قژی ده‌گاته دوو مه‌تر و ئێستاش درێژی قژی 1.8 مه‌تره .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Dailymail له‌سه‌ر ئه‌م خانمه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه درێژی قژی ستیڤانی ئێستا گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌ژنۆكانی و رالف كوبیتز كه خۆشه‌ویستیه‌تی یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی قژی بگرێت به به‌رده‌وامی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی بكاته‌وه.
ستیڤانی باس له‌وه‌ش ده‌كات دایك و باوكی ڕێگه‌یان نه‌داوه كه قژی زیاتر له‌سه‌ر شانه‌كانی درێژ ببێته‌وه و پێیان وابووه ته‌نها تا ئه‌و ڕادده‌یه ئه‌و ده‌توانێت خزمه‌تی بكات به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی 16 ساڵ له‌وه تێگه‌یشتوه ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات و گرنگی به قژی بدات و ئێستاش ته‌نها خۆی مانگانه كه‌مێك له‌سه‌ر تاڵی قژی ده‌بڕێت و ڕێكی ده‌كاته‌وه.
PM:04:52:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه