ته‌ندروستی جیهانی: مه‌ترسی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی" تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس" ئاشكرای كردوه ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه نیوه‌گۆی باكوری زه‌وی كه ده‌كاته"به‌شێك له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكای باشور و باكور و ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكوری گۆی زه‌وی" به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا تۆماركراوه و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه چه‌ند مانگێكی دیكه كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه بۆیان.
تیدرۆس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی هه‌ینی باسی له‌وه كردوه چه‌ند مانگێكی داهاتوو زۆر قورس ده‌بێت و چه‌ند ده‌وڵه‌تێك مه‌ترسی له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت و داواش ده‌كات جوڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماری ڤان كیركۆف به‌رپرس له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت " به فه‌رمی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 445 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه و نیوه‌ی توشبووه‌كان له ئه‌وروپا بوون و له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا ئه‌گه‌ر ئاماره‌كه به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌وه چیتر ناتوانن خزمه‌تی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن"
PM:09:28:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوه‌ته‌وه