ڤیدیۆ: خانمێك پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری خۆی به‌خشی به هاوسه‌ره‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
خانمێكی میسری بووه جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری خۆی به‌خشیوه به هاوسه‌ره‌كه‌ی.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته كردوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م خانمه بۆته نمونه‌ی خانمانی به‌هه‌ڵوێست و ڕه‌سه‌نی میسری كه دڵسۆزن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتگیری هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ڕزگار بكات"
نادیه ناوی ئه‌م خانمه‌یه و باس له‌وه ده‌كات كه كه‌سوكاری ڕه‌تیان كردۆته‌وه ڕێگه‌ی پێبده‌ن پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری ببه‌خشێت به هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵام دوای وتووێژێكی زۆر توانیویه‌تی كه‌سوكاری ڕازی بكات "
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات 15 ساڵه هاوسه‌رگیری كردوه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت زانیویه‌تی كه توشی وه‌ره‌می جگه‌ر بووه و دوای وه‌رگرتنی چه‌ند كۆرسێك له ده‌رمان چاك نه‌بۆته‌وه،ده‌ڵێت" دوای پشكنین چه‌ندین كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌مان ده‌یتوانی پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری خۆی ببه‌خشێت به مێرده‌كه‌م به‌ڵام كه‌سیان ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد و ئێمه‌ش جگه له خودا كه‌سی دیكه‌مان نه‌بووه و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كان ئاشكرایان كرد من ده‌توانم جگه‌ری خۆمی پێ ببه‌خشم ئه‌و كاره‌م كرد"
PM:09:02:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه