ڤیدیۆ: ئه‌ستێره ناسێك نهێنیه‌كی ژیانی ڕاگه‌یاندنكارێكی به‌ناوبانگی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
له‌نێوان ده‌ركه‌وتنی وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار و شۆكبووندا هه‌واداره‌كانی ڕاگه‌یاندنكاری لوبنانی" نیشان" له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره ناسی لوبنانی" میشایل حایك" بۆیان ئاشكرا بوو كه نیشان ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كۆتای به ژیانی خۆی بهێنێت له‌ڕێی به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه.
له پرۆگرامی "حوار من نوع اخر" كه ڕاگه‌یاندنكار "نیشان" به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌شی ده‌كات توشی شۆك بوو كاتێك " میشایل حایك" ی میوانی باسێكی سه‌باره‌ت به نیشان ڕوون كردۆته‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت نیشان شڵه‌ژاوی له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌یه .
حایك داوا له نیشان ده‌كات بۆ هه‌میشه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له سه‌ری خۆی ده‌ربكات و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانیدا بكاته‌وه و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكات و له‌كۆتای دیمانه‌كه‌دا نیشان دانی به‌وه‌دا نا كه خاوه‌نی چه‌كه به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌ستێره ناسهكه كردویه‌تیه‌وه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه بۆ بینه‌ره‌كانی و هه‌ر به پێشبینی ده‌مێنێته‌وه.
نیشان ی ته‌مه‌ن 49 ساڵ یه‌كێكه له ڕاگه‌یاندنكاره ناوداره‌كانی ناو هونه‌ری عه‌ره‌بی و له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو به ڕوخسارێكی دیار وه‌ك پێشكه‌شكاری پرۆگرامه وتووێژیهكان و ژماره‌یه‌كی زۆر له بینه‌ری هه‌بووه.
PM:08:44:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه